1 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
ریزبهندی وڵاتان له یهدهگی دراودا؛ چین له پلهی یهكهمدایه
پهیام
لە لایەن ماڵپەڕی کەنەدیی "ڤیژواڵ کاپیتالیست ئیسـت" بڵاوکراوەتەوە و پشتی بە ئامارەکانی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو لەنێوان ناوەڕاستی ٢٠٢٥ تا چارەکی دووەمی ٢٠٢٦ بەستووە، دەریخستووە عێراق لە پلەی ٢٨ەمینی جیهاندایە لەنێوان ٣٠ گەورەترین وڵاتی خاوەن یەدەگی دراوی بیانی بە کۆی ٨٥ ملیار دۆلار. لەم ڕیزبەندییەدا عێراق لە دوای فەرەنسا (پلەی ٢٧ بە ٨٦ ملیار دۆلار) و پێش ڕۆمانیا (پلەی ٢٩ بە ٧٨,٢ ملیار دۆلار) و تورکیا (پلەی ٣٠ بە ٧٦,٦ ملیار دۆلار) هاتووە. هەروەها لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی، عێراق لە پلەی سێیەمدایە لە دوای عەرەبستانی سعودی (پلەی ٦ی جیهانی بە ٤٥٨,٦ ملیار دۆلار) و ئیمارات (پلەی ١٢ی جیهانی بە ٢٥١,٤ ملیار دۆلار).
لە سەرانسەری جیهانیشدا، چین بە ٣,٤١ تریلیۆن دۆلار لە سەرووی لیستەکەوەیە، دوای ئەویش ژاپۆن بە ١,٢٥٩ تریلیۆن دۆلار، سویسرا بە ٩٣٢,٣ ملیار دۆلار، تایوان بە ٦٠٢,٥ ملیار دۆلار و هیندستان بە ٥٤٣ ملیار دۆلار دێن. ئەم ڕیزبەندییە پشتی بە بنکەدراوەی یەدەگە نێودەوڵەتییەکان و نەقدی دراوە بیانییەکانی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو بەستووە و کانزای زێڕی نەخستووەتە ناو هەژماری یەدەگی دراوی بیانییەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە