1 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
كهشناسی: سبهینێ كهش و ههوا جێگیر دهبێت و ههینی شهپۆلێكی دیكه دهست پێ دهكات
کەشی هەرێمی کوردستان سبەی پێنجشەممە جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام ڕۆژی هەینی شەپۆلێکی کورتخایەنی ناسەقامگیر و بارانبارین بەشێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی، لە ئەنجامی کۆتاییهاتنی شەپۆلی پێشووی ناسەقامگیریی کەشوهەوا، ڕۆژی پێنجشەممە (٨ی تشرینی یەکەم) کەشی هەرێم جێگیر دەبێت. ئاسمان بەزۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی چەند پەڵەهەورێکی جیاجیا، هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی چوارشەممە بە بڕی ٣ بۆ ٤ پلە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. سەبارەت بە خێرایی با، لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە نێوان ٥ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی هەینی (٩ی تشرینی یەکەم) هەرێمی کوردستان بکەوێتەوە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای سوور و دۆخێکی لاواز و کورتخایەنی ناسەقامگیری کەشوهەوا دەست پێبکاتەوە.
لە نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارەی هەمان ڕۆژدا، لە هەندێک شوێن و ناوچەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر، هەروەها ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین، ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکە و تاوەبارانی لاواز هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە