1 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. لە هەفتەیەكدا 10 هەزار داواكاری تۆماركردنی چەك پێشكەش كراوە
پەیام
لە ماوەی یەك هەفتەدا، زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتی لە بەغداد و پارێزگاكان داواكارییان بۆ تۆماركردنی چەكەكانیان پێشكەش كردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، سەعد مەعن، سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرای كرد "لە نێوان 2 تا 9ی ئەم مانگەدا 10 هەزار و 222 داواكاری لە سەرتاسەری وڵات لە فەرماندەییەكانی پۆلیس تۆمار كراون".
ناوبراو ڕوونی كردەوە "ئەم هەنگاوە لە ڕێگەی 449 نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵ و ڕێكخستنی چەك سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام دراوە"، جەختیشی كردەوە "ئەم پێشوازییە فراوانەی هاووڵاتییان نیشانەی بەرزبوونەوەی هۆشیاریی كۆمەڵایەتی و هەنگاوێكی گرنگە بۆ سەپاندنی سەروەریی یاسا و كەمكردنەوەی چەكی بێ مۆڵەت".
ئەم پڕۆسەیە لە چوارچێوەی بەرنامەی نیشتمانیی ڕێكخستنی چەكدایە، دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ لە 27ی كانوونی دووەمی 2024دا فۆڕمی ئەلیكترۆنیی بۆ ئەو مەبەستە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان كارا كرد.
پێشتریش عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندبوو: لە چوارچێوەی پلانی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و ڕێگری لە تەشەنەسەندنی پێكدادانە هۆزەكی و تاوانكارییەكان، زیاتر لە 125 هەزار فۆڕمی هەڵگرتنی چەك تۆمار كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە