1 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی خۆراك و دەرمان، داوای دامەزراندنی دەستەیەك دەكرێت
پەیام
داوا دەكرێت بۆ پاڵپشتی لە ڕێوشوێنەكانی حكوومەتی عێراق ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەستەیەكی تایبەت بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی نرخی خۆراك و دەرمان پێكبهێنێت.
حامید موسەوی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: حكوومەت چەندین ڕێوشوێنی بۆ پاراستنی ئابووری وڵات گرتووەتە بەر، پێویستە ئێمەش بە دەركردنی یاسا كە ڕێگریی لە قۆرخكاری و كۆنتڕۆڵی نرخی ماددە خۆراكییەكان و دەرمان پاڵپشتی لەو ڕێوشوێنانە بكەین و دەستەیەكی نیشتمانیی خۆراك و دەرمان دروست بكەین.
بەپێی قسەی ئەو ئەندامەی نوێنەران ئەو دەستەیە یاساكەی هەیە و خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ كراوە.
ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردەوە کە لەم قۆناغەدا دەستنیشانکردنی پێداویستیی ڕاستەقینەی بازاڕ بۆ دۆلار و بەستنەوەی نرخەکان بە چاودێریی دامەزراوەیەکی پسپۆڕی لەو شێوەیە زۆر پێویستە، چونکە لە ڕێگەی دەستەکەوە دەتوانرێت ڕێگری لەو لایەن و بازرگانانە بکرێت کە گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار دەقۆزنەوە بۆ بەدەستهێنانی قازانجی تایبەت و بارگرانی خستنە سەر شانی هاووڵاتییان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە