11/10/2026 291 جار خوێنراوەتەوە

مەرزی پەروێزخان بووە دووەمین ناوەندی سەرەكیی بازرگانی لە ئێراندا

پەیام 

دەروازەی سنووریی پەروێزخان بە تۆماركردنی 531 ملیۆن دۆلار ترانزێت، بووە دووەمین ناوەندی سەرەكیی بازرگانی لە ئێراندا.

لە لێدوانێكدا بۆ میدیا فەڕمییەكانی ئێران، داریوش سادقی، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای كرماشان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ڕایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا (لە 21ی ئادار تا 21ی ئەیلوولی ئەمساڵ)، زیاتر لە 875 هەزار تۆن كاڵا لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی پەروێزخانەوە ترانزێت كراوە. 

سادقی ئاماژەی بەوەش كرد "بەرهەمە نەوتییەكان وەك گازوایل، نەفتا، قیر و بەنزین، هەروەها كەرەستەی بیناسازی، شەكر و كارتۆن، بەشی هەرە زۆری باری ترانزێتكراویان پێك هێناوە كە بەهای گشتیی ئەو كاڵایانە گەیشتووەتە 531 ملیۆن و 227 هەزار دۆلار".

ئەو وتیشی: ئەم ئامارە دەروازەكە دەكاتە دووەمین ناوەندی گرنگی ترانزێت لە سەرانسەری وڵاتی ئێراندا.

بەپێی ئامارە فەڕمییەكان، ئێستا ڕۆژانە بە شێوەیەكی مامناوەند 253 بارهەڵگر لەم دەروازەیە خەریكی گواستنەوەی بار و كاڵان.
 
دەروازەی پەروێزخان، پارێزگای كرماشان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە هەرێمی كوردستان دەبەستێتەوە و وەك یەكێك لە قەرەباڵغترین و كاریگەرترین دەروازە نێودەوڵەتییەكان، ڕۆڵێكی گەورە و ستراتیژی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەر دوو لادا دەگێڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر لێدرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی نەوەی نوێ: ئەگەرەكان، تا ئاستی ڕاگەیاندنی دوو هەرێم كراوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان چاوەڕوانی سووتەمەنین و نەوتیش بە قاچاخ دەچێتە دەرەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی ڕۆڵی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبوو دەستلەكاردەكێشێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری ڕووداوی هاتوچۆكەی ئیلام گەیشتە 12 گیانلەدەستدان و 16 بریندار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە هەولێر لەدایك بوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڵگەنامەیەكی نوێ بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمەوە ئاشكرا دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵی داوایەکی بۆ ڕاگرتنی كارەكانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە

سەرەتا