2 کاتژمێر پێش ئێستا 72 جار خوێنراوەتەوە

داهاتی نەوتی عێراق بۆ ئاستی پێش داخستنی گەرووی هورمز بەرز دەبێتەوە

پەیام 

پێشبینی دەكرێت تێكڕای گشتیی هەناردەی نەوتی عێراق لەم مانگەدا بگاتە سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا و داهاتەكەیشی لە ئاستی پێش داخستنی گەرووی هورمز نزیك ببێتەوە. 

نەبیل مەڕسوومی، مامۆستای ئابووری لە زانكۆی بەسرە ئاشكرای كرد "سەرەڕای داشكاندنە زۆرەكانی كۆمپانیای سۆمۆ كە بۆ ئەم مانگە دەگاتە 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەهۆی گرانیی تێچووی گواستنەوە و مەترسییەكان، بەڵام نرخی پوختی فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق لە دەوروبەری 65 دۆلاردایە". 

مەڕسوومی ئاماژەی بەوە كرد كە بارە نەوتییەكانی عێراق و كەنداو زیاتر لە 80%ی ئاستی پێشووی خۆیان وەرگرتووەتەوە و هەناردەی عێراق لە ڕێڕەوی ئاوەكانی عومانەوە بە پاراستنی هێزی دەریایی ئەمریكا دەگاتە سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بەمەش چاوەڕوان دەكرێت داهاتی مانگی ئەم مانگە بگاتە نزیكەی شەش ملیار دۆلار كە زۆر نزیكە لە داهاتی مانگانەی پێش جەنگ كە لە نێوان 6,5 بۆ 6,8 ملیار دۆلاردا بوو. 

بەشێك لەم زیادبوونەی هەناردە پەیوەستە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە كە قەبارەكەی گەیشتووەتە 600 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، ئەمەش ڕۆڵی دەبێت لە كەمكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی عێراق كە بەپێی داتاكانی وەزارەتی دارایی لە حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا گەیشتبووە نزیكەی 22 ملیار دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی نەوتی عێراق بۆ ئاستی پێش داخستنی گەرووی هورمز بەرز دەبێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاندیدانی وەزیری بەرگری ڕاگەیەنران و هەوڵی پڕكردنەوەی پۆستەكانی دیكەش دەدرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. لە هەفتەیەكدا 10 هەزار داواكاری تۆماركردنی چەك پێشكەش كراوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو بەرپرسی عێراقی لە دەست ڕفێنەرانیان ئازاد كران

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرزكردنەوەی دۆلار گوزەرانی چینی هەژار و مامناوەندی سەخت كردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی خۆراك و دەرمان، داوای دامەزراندنی دەستەیەك دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ڕازیكردنی لایەنەكان، پێشنیازی دروستكردنی وەزارەتێكی نوێ لە عێراق هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. بۆشایی ئەمنی لە سێ پارێزگادا بووەتە سەرچاوەی مەترسیی

سەرەتا