پێش 4 هەفتە 415 جار خوێنراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراو بەشی هاوردەی تەواوی ساڵێک دەکات


سەمیر فەخری نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئامار و توێژینەوە لە بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند یەدەگی دراوی بیانی لە دۆخێکی جێگیردایە و توانای دابینکردنی تێچووی هاوردەی ساڵێکی تەواوی هەیە. 
لە میانی پانێڵێکی دیداری مێری ٢٠٢٦ لە هەولێر، سەمیر فەخری نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئامار و توێژینەوە لە بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای کرد کە خەرجیی مانگانەی حکوومەتی فیدراڵی لەنێوان ٩ بۆ ١٠ تریلیۆن دیناردایە، بەڵام بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوت لەم مانگەدا بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو بەرمیل لە ڕۆژێکدا، گوشاری دارایی لەسەر خەزێنەی دەوڵەت و بانکی ناوەندی کەمکردووەتەوە. نیعمە جەختی کردەوە یەدەگی نەختینەیی بانکەکە لە ئاستێکی باش و متمانەپێکراودایە بۆ پاراستنی سەقامگیریی دراو. 
نیعمە ئەوەشی خستەڕوو کە قەرزە دەرەکییەکانی عێراق لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام کەمی کردووە، بەڵام پەککەوتنی پێشووی هەناردەی نەوت وایکردووە لە ئێستادا بە هەماهەنگیی مانگانە لەگەڵ وەزارەتی دارایی تاوتوێی بژاردەی پەنابردن بۆ قەرزی ناوخۆیی یان دەرەکی بکەن. ئەم لێدوانانە دوای زنجیرەیەک گۆڕانکاری لە سیاسەتی دارایی عێراقدا دێت، کە تێیدا دەسەڵاتی نەختینەیی هەوڵ دەدات لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی یەدەگی دراوی بیانییەوە، ڕێگری لە کورتهێنانی توند و شڵەژانی بازاڕەکانی دراو بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێنتکۆم: كه‌شتییه‌كمان له‌ گه‌رووی هورمز په‌كخست

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵی زیادكردنی بەرهەمهێنان دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ گفتوگۆی پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ سێشەممە كۆدەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەندامانی خێزانێك لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا تەنیا یەك منداڵیان ڕزگاری بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی لیترێك غازی ماڵان لە 525 دینارەوە بۆ 450 دینار دابەزی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پارەی بەرمیلێك نەوت لە عێراق تەنها یەك دەبە نەوت دەكات لە هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 977 هەزار دینارە

سەرەتا