1 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
سهدان خۆپیشاندهر له بهغدا ناڕهزایهتی دهردهبڕن و داوای دامهزراندن دهكهن
ژمارەیەک لە دەرچووانی زانکۆکان و دەرچووانی سـاڵانی پێشوو لە ناوچەی عـەلاویی ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای ڕەخساندنی دەرفەتی کار و دامەزراندن لە کەرتی گشتیدا دەکەن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناڕەزایەتییەکان لە نزیک مزگەوتی «بنی»یەوە بەرەو باخچەی شەواف دەستیان پێکرد، کە تێیدا کۆمەڵێک لە دەرچووانی ساڵانی ڕابردووی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشدارییان تێدا کرد و داوای دابینکردنی ھەلی کار و بەگەڕخستنیان لە دامەزراوە حکومییەکاندا کرد.
هاوكات، فەرماندەییی ئەمنیی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیی تەواودان و سەرجەم ڕێکارەکانیان بۆ دابینکردنی پاراستنی تەواو بۆ خۆپیشاندەران لە سەرانسەری ناوچەی عەلاوی گرتووەتە بەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە