2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر
پەیام
پۆلیسی ئەمریکا، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە ویلایەتی مینیسۆتا.
وتەبێژی وەزارەتی دادی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "بی بی سی" ڕایگەیاند، بریکارانی ئاسایشی ناوخۆ، بە فــەرمانی دادوەر هەڵیانکوتایە ســەر ماڵی ئیلهان عومەر ئەندامی کۆنگرێس کە دەکەوێتە ناوچەی واشنتۆنی پایتەخت، وتەبێژەکە ڕوونیشی کردەوە کە ئەم پشکنینە بەشێکە لە "لێکۆڵینەوەیەکی فیدراڵیی بەردەوام"، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەبارەی کەیسەکەوە بدات.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پشوودایە و تا ئێستا ڕوون نییە ئایا ئیلهان عومەر لەو کاتەدا لە ناو ماڵەکەدا بووە یان نا.
تیمی هەواڵگریی بی بی سی ڕایانگەیاندووە کە لە ماڵی ئیلهان عومەردا سندوقێکیان بۆ ناو بارهەڵگرێکی بچووک گواستوەتەوە، هاوکات کەناڵی "فۆکس نیوز" ئاماژەی بەوە کردووە کە لێکۆڵینەوەکە پەیوەندی بە بەڵگەنامەکانی کۆچبەرییەوە هەیە کە باوکی کۆچکردووی لە کاتی منداڵیی ئیلهاندا پێشکەشی کردبوون.
ئیلهان عومەر لە سۆماڵ لەدایکبووە و لە تەمەنی هەشت ساڵیدا بۆ ڕزگاربوون لە جەنگ ڕووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە. لە ساڵی ٢٠١٨دا وەک یەکەم ئافرەتی باڵاپۆش هەڵبژێردرا بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و لە ئێستاشدا خۆی بۆ هەڵبژاردنەوەی مانگی داهاتوو ئامادە دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە