1 کاتژمێر پێش ئێستا 104 جار خوێنراوەتەوە

بەمزووانە پارێزگارێكی نوێ لە توركمان بۆ كەركووك هەڵدەبژێرێت

پەیام

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ لە پێكهاتەی توركمان كۆ دەبێتەوە.

محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆكی بەرەی توركمانی و پارێزگاری پێشووی كەركووك دوای دەستنیشانكردنی وەك وەزیری دەوڵەت لە حكومەتەكەی عەلی زەیدی، ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆ دەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ. 

سەمعان ئاغا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ئاشكرای كرد "پۆستەكە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی دەستاودەستكردندا جارێكی دیكە بۆ كەسایەتییەكی توركمان دەبێت بۆ چەند مانگی داهاتوو، بەر لەوەی بۆ پێكهاتەی عەرەب بگوازرێتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد "ئەمە یەكەمین جارە كەسایەتییەكی سەر بە بەرەی توركمانی پۆستێكی وەزاری لە بەغدا وەردەگرێت". 

وەزیری دەوڵەت باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە كرد و روونیشی كردەوە كە كار لەسەر دۆسییە هاوبەشەكانی نێوان هەر دوو وڵات و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان دەكاتەوە.

ئەم لێدوانەی وەزیرە توركومانەكە دوای ئەوە هات كە وەزارەتی دەرەوەی توركیا پێشوازی لە تەواوبوونی كابینەی نوێی حكومەت و دانانی محەمەد سەمعان ئاغا وەك وەزیر كرد و بە هەنگاوێكی گرنگی بۆ سەقامگیری و نوێنەرایەتیی پێكهاتەی توركمان زانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    ئاگرەکەی کۆگای سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کۆنترۆڵ کرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمزووانە پارێزگارێكی نوێ لە توركمان بۆ كەركووك هەڵدەبژێرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ یەكلاكردنەوەی پشكی بودجە، شاندی هەرێم سبەی دەگاتەوە بەغدا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نۆ ساڵ بەسەر 16ی ئۆكتۆبەر و لەدەستدانی نیوەی خاكی كوردستان تێدەپەڕێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی نزیكه‌ی 10 ملیار دیناره‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: لە زۆربەی ناوچەکان بارانی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ی تاوه‌باران ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و با چالاک دەبێت

سەرەتا