1 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
سبهی تاوهباران دهبێت و پلهكانی گهرما نزم دهبنهوه
سبەی هەینی، بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور و تاوەبارانی دەبێت و پلەکانی گەرماش سێ تا پێنج پلە نزم دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکان، سبەی هەینی ١٦ی ١٠ی ٢٠٢٦، لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، ئاسمانی هەرێمی کوردستان زۆربەی کاتەکان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. لە ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، هەروەها ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین، لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ شەو، هەورەبروسکە و تاوەباران چالاک دەبێت.
لەبەرانبەردا، کاریگەریی ئەم حاڵەتە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە و گەرمیان بەگشتی لاواز دەبێت و ئەگەری هەیە لە هەندێک شوێنی جیاجیادا بارانی پچڕپچڕ ببارێت. هاوکات، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێ تا پێنج پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با لەنێوان ١٥ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری ڕۆژهەڵات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە