1 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
ئاگرەکەی کۆگای سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کۆنترۆڵ کرا
پەیام
بەیانیی ئەمڕۆ 17ی 10ی 2026، ئاگرێک لە خەزانی ژێر زەویی کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سەری سلێمانی کەوتەوە و لە دوای ڕووداوەكە توانرا ئاگرەكە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ بكرێت.
پەیامنێری پەیام لە شوێنی ڕووداوەكەوە ڕایگەیاند، ئاگرەکە لە خەزانێکی کۆگایەکی سووتەمەنیدا کەوتووەتەوە و لەدوای ڕووداوەكە تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەكە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بكەن.
رووداوەکە جگەلە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە و لێكۆڵینەوەش لە هۆكاری ڕوودانی ئاگرەكە دەستیپیكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە