56 خولەک پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: میلیشیا عێراقییەكان مووچەكانیان بۆ ئێران دەنێرن

پەیام

ئەمریكا ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكانی عێراق مووچەی چەكدارەكانیان رادەگرن و پارەكە بۆ ئێران دەنێرن.

براد كووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم)، ڕایگەیاند، بەهۆی فشارە ئابوورییە سەختەكانی سەر تاران دوای نۆ مانگ لە جەنگ، گرووپە چەكدارەكانی ناوچەكە لەنێویاندا گروپە چەكدارییە عێراقییەكان دەستیان كردووە بە ڕەوانەكردنی پارە بۆ سوپای پاسدارانی ئێران.

كووپەر لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا لەسەر تۆڕی ئێكس ڕوونی كردەوە كە گەمارۆی دەریایی زیانی نزیكەی 25 ملیار دۆلاری لە داهاتی نەوتی ئێران داوە و هاوكات بەبەهای 350 ملیۆن دۆلار لە دراوە دیجیتاڵییەكانی تاران لەلایەن واشنتنەوە سڕ كراوە.

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو گرووپانەی وەك حیزبوڵڵا، حەماس و فەسیلە عێراقییەكان كە ساڵانێك بوو لەلایەن ئێرانەوە پارەدار دەكران، ئێستا داوایان لێكراوە پارەكان بگەڕێننەوە. 

بەپێی راپۆرتەكان، قەیرانە داراییەكە وای كردووە میلیشیاكانی ناوچەكە مووچەی چەكدارەكانیان ببڕن تاوەكو بیدەنە پاسداران، كە خۆیشی توانای پێدانی مووچەی هێزەكانی نییە.

هاوكات حكومەتی ئێرانیش مووچە و خانەنشینی لە فەرمانبەرانی كەرتی گشتی و هێزە ئەمنییەكان بڕیوە. 

كووپەر هۆكاری زیادبوونی هێرشەكانی سەر كەشتییەكانی گەرووی هورموزیشی بۆ بێئومێدی و دۆخی نالەباری ناوخۆی سوپای پاسداران گەڕاندەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریكا: میلیشیا عێراقییەكان مووچەكانیان بۆ ئێران دەنێرن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر كەشتیگەلی غەززە، ئیتاڵیا لێكۆڵینەوە لە 13 بەرپرسی ئیسرائیلی دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ سعوودیە، ئێران هاووڵاتییەكی عێراقی لەسێدارە دا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیشتەجێكراوە زایۆنییەكان هێرشیان كردە سەر جووتیاران لە كەناری خۆراوا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسایەكی 71 ساڵەی بایكۆتكردنی ئیسرائیل لە لوبنان دەكات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا بەبێ فشار ئامادەین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی دروستكردنی ئۆردوگا لە كەناری خۆراوا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان: لە 47 ساڵی ڕابردوودا ئێران ڕووبەڕووی فشاری وا توند نەبووەتەوە

سەرەتا