1 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسی: بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و با چالاک دەبێت
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە ئەنجامی درێژبوونەوەی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوا دەگۆڕێت و پێشبینی بارانبارین لە چەند پارێزگایەک و چالاکبوونی خێرایی با دەکرێت.
بەپێی پێشبینییە کەشوهەواییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. لەگەڵ ئەوەشدا، لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا بە تەواوی هەور دەبێت و ئەگەری بارینی بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ لە کاتە جیاوازەکاندا هەپێیە.
هاوکات لە کاتەکانی شەودا، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی نمەباران پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەکە بگرێتەوە. لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە، ناوەندەکانی کەشناسی ئاماژە بە جێگیربوونی ئاستی پلەکانی گەرما دەکەن بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.
لە لایەکی ترەوە، ئاڕاستەی با بۆ باشوور دەگۆڕێت و لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ تا ئێوارەی هەمان ڕۆژدا چالاکییەکەی زیاتر دەبێت، بە جۆرێک خێراییەکەی لەنێوان ١٥ تا ٣٥ کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە