17/10/2026 836 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ سزا و باجە گومرگییە نوێكانی سەر رووسیای هەڵپەسارد

پەیام

بە فەرمانێكی سەرۆكایەتی تایبەت، سەرۆكی ئەمریكا جێبەجێكردنی سزا و باجە گومرگییە نوێكانی سەر ڕووسیای هەڵپەسارد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە رێگەی فەرمانێكی جێبەجێكارییەوە، كاركردنی بە بەشێك لە سزا و كۆتوبەند و باجە گومرگییەكانی یاسای لیندسی گراهام بۆ سزادانی رووسیا هەڵپەسارد، پێش ئەوەی بچنە بواری جێبەجێكردنەوە. 

لە فەرمانە سەرۆكایەتییەكەدا هاتووە كە بەپێی ماددەی چوارەم، بڕیار لەسەر راگرتنی سزاكان دراوە.

ئەم هەنگاوەی ترەمپ هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی لە مۆسكۆ و ڕەخنە ئاشكراكانی لە ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا، كە تێیدا ئاماژەی بەوە كردبوو ئۆكراینا پێویستی بە سەركردەیەكی نوێ هەیە.

بەپێی ئەو یاسایەی مانگی رابردوو لەبارەی سزادانی رووسیا پەسەند كرا، بڕیار بوو باجی گومرگی تا ئاستی سەدا 100 بەسەر كاڵای ئەو پێنج وڵاتەدا بسەپێنرێت كە زۆرترین نەوت و گازی رووسیا هاوردە دەكەن، یاخود هاوكاری مۆسكۆن بۆ دەربازبوون لە سزاكان. 

چەندین وڵاتی وەك هندستان كە گەورەترین كڕیاری نەوتی رووسیایە، نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر یاساكە دەربڕیبوو.

ئەمە و  ترەمپ لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا یاساكەی واژوو كردبوو، بەڵام ئێستا بە بڕیارێكی كتوپڕ بەربەستی لەبەردەم جێبەجێكردنی سزاكان دروست كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا هاووڵاتییەکی ئەمریکی ڕادەستی وڵاتەکەی کردەوە کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکرابوو

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێن بی سی: ئه‌مریكا به‌ بێده‌نگی گورز له‌ ئێران ده‌وه‌شێنێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی: ئێرانییه‌كان تێگه‌یشتنێكی قووڵیان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسان لە ئەمریکا هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ١٣٩ درۆنی خستە خوارەوە کە مۆسکۆیان کردبووە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵی 2026 وەك یەكێك لە گەرمترین و وێرانكەرترین ساڵەكان تۆمار كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: هێرش بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پۆست: ترەمپ نایەوێت لەمكاتەدا هێرشەكانی سەر ئێران دەستپێبكاتەوە

سەرەتا