1 کاتژمێر پێش ئێستا 131 جار خوێنراوەتەوە

ئۆكرانیا گەورەترین هێرشی بۆ سەر كەرتی وزەی ڕووسیا ئەنجامدا

پەیام

ئۆكرانیا بە دەیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان گەورەترین هێرشی بۆ سەر دوو ناوەندی سەرەكیی نەوت لە شاری سانپترسبۆرگی ڕووسیا ئەنجام دا و زیانی گەورەی لە كەرتی وزەی ئەو وڵاتە دا، سەرەڕای ئەوەی بڕیار بوو هیچ لایەك هێرش نەكەنە سەر كەرتی وزە. 

بەپێی ئاژانسی تاسی ڕووسی، ئۆكرانیا گەورەترین پەلاماری فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە دەستپێكی جەنگ لە مانگی دووی ساڵی 2022ـەوە تا ئێستا ئەنجام داوە، كە تێیدا دەیان درۆن لە شەودا وێستگەی نەوتیی سانپترسبۆرگ و كۆگای ستراتیژیی نەوتیی ڕووچی و چەند كۆگایەكی پیشەسازییان لە ناوچەی كۆڵپینۆ لە باشووری شارەكە كردە ئامانج. 

لەوبارەوە ئەلێكساندەر بێگلۆڤ، پارێزگاری سان پترسبۆرگ ڕایگەیاند: هێرشە بەرفراوانەكە زیانی بە 14 باڵەخانەی نیشتەجێبوونیش گەیاندووە و بووەتە هۆی كوژرانی هاووڵاتییەك و برینداربوونی پێنج كەسی دیكە.

ئەم هێرشە گەورەی ئۆكرانیا بۆ سەر كەرتی وزەی ڕووسیا لە كاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئاگربەستی وزەی لەنێوان ئۆكرانیا و ڕووسیا ڕاگەیِاند و بڕیار بوو هیچ لایەك هێرش نەكەنە سەر، بەڵام ئۆكرانیا مۆسكۆی بە پێشێلكردنی مەرجەكانی ڕێككەوتنەكە تۆمەتبار دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ: خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا پەیوەندی بە كۆچبەرانەوە هەیە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    ئیكوادۆر.. خاچێك بەسەر قەشەیەكدا كەوت و گیانی لەدەست دا

  • 44 خولەک پێش ئێستا

    ناوی محەمەد لە جیهاندا بەرفراوانترینە و 134 ملیۆن كەس هەڵگری ناوەكەن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا گەورەترین هێرشی بۆ سەر كەرتی وزەی ڕووسیا ئەنجامدا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: ناڕەزایی مافێكی بنەڕەتییە، بەڵام بێ ئاژاوە و توندوتیژی

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی ڕووداوێكەوە لە بنكەیەكی سەربازی كەنەدا ژمارەیەك كەس كوژران و بریندار بوون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: توانای ئەتۆمیی ئێرانمان لەناوبردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ بۆنه‌یه‌كی ئاینیدا له‌ هیندستان 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەرەتا