1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا پەیوەندی بە كۆچبەرانەوە هەیە
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا بە مشتومڕی دۆسییەی كۆچبەران دەبەستێتەوە و داواش لەو وڵاتە دەكات سنوورەكانی دابخات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان تیشكی خستەسەر ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییە جەماوەرییەی فەرەنسا بەخۆیەوە دەبینێت و ئەوخۆپیشاندانەی بەستەوە بەو مشتومڕەی لەبارەی كۆچبەران لەئارادان.
ترەمپ دەڵێت: فەرەنسا دەسووتێت و كۆچكردنی ئەو كەسانەی لە جیهانێكی تەواو جیاوازەوە هاتوون و ڕق و كینە لە دڵیاندایە، ئەو وڵاتەی پارچە پارچە كردووە كە ڕۆژێك لە ڕۆژان مەزن بوو.
ترەمپ داوای كرد فەرەنسا دەستبەجێ سنوورەكانی دابخات و كۆنترۆڵ بەدەست بهێنێتەوە پێش ئەوەی درەنگ بێت.
پێشتریش جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا بە هەمان شێوە خۆپیشاندانەكانی فەڕەنسای بە "پرسی كۆچ و گرفتەكانی تێكەڵبوون" بەستەوە.
ماوەیەكە فەرەنسا خۆپیشاندان و ناڕەزایی جەماوەریی توند بەخۆیەوە دەبینێت و دوێنێش بزوتنەوەی هێلەك زەردەكان بە پشتیوانی خوێندكاران و وەك ناڕەزایی بەرانبەر بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و نرخی سووتەمەنی خۆپیشاندانی سەرتاسەرییان ئەنجام دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە