1 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: ناڕەزایی مافێكی بنەڕەتییە، بەڵام بێ ئاژاوە و توندوتیژی

پەیام

لە ئاكامی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژی ڕابردووی فەڕەنسادا دوو هەزار كەس دەستگیر كران، وەزیری ناوخۆش دەڵێت "ناڕەزایی مافێكی بنەڕەتییە، بەڵام بێ ئاژاوە و توندوتیژی ئەنجامبدرێت".

لۆران نونێز وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئەمڕۆ ڕایگەیاند: لە میانی ناڕەزایەتی "بزاوتی ئێلەك زەردەكان" دژ بە گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، زیاتر لە دوو هەزار كەس دەستگیر كراون و زیاتر لە 600 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان و ئاگركوژێنەوەش بریندار بوون.

لۆران نونێز لە پۆستێكدا لە پلاتفۆڕمی ئێكس نووسی: ناڕەزایەتی مافێكی بنەڕەتییە، بەڵام نابێت ببێتە پاساو بۆ ئاژاوە و توندوتیژی ڕێكخراو.

ئەو هەزاران چالاكی چەپی توندڕەوی بە بەشداری لە كردەوەی توندوتیژی تۆمەتبار كرد كە باڵەخانە گشتییەكان دەكەنە ئامانج و لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان ڕووبەڕوو دەبنەوە.

ناڕەزایەتییەكانی ئێلەك زەردەكان لە فەڕەنسا بۆ یەكەمجار لە نێوەڕاستی مانگی 11ی ساڵی 2018 و لە بەرانبەر بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و خراپی بارودۆخی ئابووری دەستی پێكرد و دواتر بۆ ناڕەزایەتی دژی سیاسەتە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی سەرۆكی وڵات پەرەی سەند.

ئەمەو ڕۆژی ڕابردووش سەدان هەزار كەس لە پاریس و چەند و ناوچەی دیكەی فەڕەنسا بە هەمان شێوە دژ بە گرانی دۆخی ژیان و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی ڕژانە سەر شەقامەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    ئۆكرانیا گەورەترین هێرشی بۆ سەر كەرتی وزەی ڕووسیا ئەنجامدا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: ناڕەزایی مافێكی بنەڕەتییە، بەڵام بێ ئاژاوە و توندوتیژی

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی ڕووداوێكەوە لە بنكەیەكی سەربازی كەنەدا ژمارەیەك كەس كوژران و بریندار بوون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: توانای ئەتۆمیی ئێرانمان لەناوبردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ بۆنه‌یه‌كی ئاینیدا له‌ هیندستان 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسانی کەنەدا: لە بنکەیەکی سەربازی ئاگرکەوتەوە و ڕووداوەکە مەترسیدارە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتێکی دیکەی ناتۆ دۆخی لە ناکاوی ڕاگەیاند و هاووڵاتیانی ڕەوانەی پەناگەکان کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگرەكەی كالیفۆرنیا دارستانێكی زۆری سووتاندووەو 20 هەزار كەسیشی ئاوارەكردووە

سەرەتا