1 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
غەززە.. ڕووفاتی 75 كەس دوای دەرهێنانەوەیان بەخاك سپێردران
پەیام
دوابەدوای دەرهێنانەوەیان لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەكان، ڕووفاتی دەیان هاووڵاتی شەهیدكراوی كەرتی غەززە بە خاك سپێردرانەوە.
ئەمڕۆ، یەكشەممە، بە سەدان هاووڵاتی فەڵەستینی بەشدارییان لە مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی 75 ڕووفات كە ژمارەیەكیان منداڵ و ژنن، لە كەرتی غەززە كرد كە بەمدواییە ئەو ڕووفاتانە لەژێر پاشماوەی بینا ڕووخاوەكانی گەڕەكی دەرج لە باكووری ڕۆژهەڵاتی غەززە دەرهێنراونەتەوە.
بە وتەی دەزگای بەرگری شارستانی لە كەرتی غەززە ئەو ڕووفاتانە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لەژێر پاشماوەی بینا ڕووخاوەكانی گەڕەكی دەرج دەرهێنراونەتەوە كە لە مانگەكانی سەرەتای جەنگدا لەلایەن سوپای زایۆنی ماڵەكانیان بەسەردا خاپوور كراوە.
دەرهێنانەوەی ئەو ڕووفاتانە لەچوارچێوەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی بەدەستهێنانەوەی تەرمی شەهیدانە كە لە مانگی تەمموزی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە و هێشتاش ڕووفاتی زیاتر لە هەشت هەزار شەهید لەژێر پاشماوەی بینا ڕووخاوەكاندا ماونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە