1 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: توانای ئەتۆمیی ئێرانمان لەناوبردووە
دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند هێزەکانیان توانای ئەتۆمیی ئێرانیان لەناوبردووە و ئەگەری هەیە بۆ ماوەیەکی کەمێک درێژتر لە ناوچەکەدا بمێننەوە.
لە وتارێکدا لە ویلایەتی کێنتاکی بە بۆنەی هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێس، دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە هێرشەکانی ٢٨ی شوباتی ڕابردووی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد بۆ سەر ئێران و ڕایگەیاند لەو پەلامارانەدا زەبرێکی گەورەیان لە تاران وەشاندووە و توانای ئەتۆمیی ئەو وڵاتەیان لەناوبردووە. ترهمپ دووپاتی کردەوە کۆماری ئیسلامی هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئەم دۆسیەیە زۆر بە خێرایی یەکلا دەبێتەوە، هاوکات باسی لەوە کرد کە ڕەنگە هێزەکانی واشنتن بۆ ماوەیەکی کەمێک زیاتر لە شوێنی خۆیان بمێننەوە.
هاوکات جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی بی ئێس نیوز ئاشکرای کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکان داوای گەرەنتیی نەگۆڕ لە تاران دەکات بۆ ئەوەی هەرگیز بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەستپێنەکاتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆتاییهاتنی ئەم شەڕە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکانی جیهاندا. ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی واشنتن لە کاتێکدایە کە کۆشکی سپی گوشارە سەربازی و ئابوورییەکانی بۆ سەر تاران گەیاندووەتە بەرزترین ئاست، تا بە تەواوەتی ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێراندا بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە