2 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
له بۆنهیهكی ئاینیدا له هیندستان 19 كهس گیانیان لهدهست دا
لە مەڕاسیمێکی ئاینی لە ڕۆژهەڵاتی هیندستان و بەهۆی بارانبارینی لەناکاو و دروستبوونی پاڵەپەستۆوە، ١٩ کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی ٢٥ کەسی تریش بریندار بوون.
لە شاری کولکاتا لە هیندستان لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمێکی ئاینیی بەناوی جەژنی ئاینیی "دۆرگا پوجا" دا، بەهۆی باران بارینی زۆر و دروستبوونی پاڵەپەستۆ ١٩ کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی ٢٥ کەسی تریش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەسەڵاتداران و پۆلیس، ڕووداوەکە لە دەرەوەی هۆڵەکە ڕووی داوە کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان چاوەڕێی چوونەژوورەوەیان دەکرد، ئەمەش لە ناوچەیەکدا بوو کە تێیدا ڕێڕەوەکان تەسک بوون و توانای لەخۆگرتنی جەماوەرێکی هێندە زۆریان نەبوو لە یەک کاتدا.
سوفیندهو أدیکاری، سەرۆکوەزیرانی ولاوتی بەنگالی ڕۆژاوا، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند ٢٥ کەس بریندار بوون و سەرەتا ئاماژە بە گیانلەدەستدانی ١٧ کەس درابوو.
شایەنی باسە کە حاڵەتەکانی پاڵەپەستۆی کوشندە لە کاتی کۆبوونەوە جەماوەرییە گەورەکاندا لە هیندستان دووبارە دەبنەوە، بەتایبەت لە بۆنە ئاینییەکاندا، کە هۆکارەکەی بۆ خراپیی ڕێکخستن و کەمکوڕیی لە بوارەکانی ئاسایشدا دەگەڕێتەوە. لە ساڵانی ڕابردووشدا چەندین ڕووداوی هاوشێوە تۆمار کراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە