2 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

فڕۆکەیەک کە گەشتیاری ئیسرائیلی تیابووە، بەهۆی هەڕەشەی بۆمبەوە لە بولگاریا نیشتەوە

پەیام

دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی نەمساوی کە لە تەلئەبیبەوە بەرەو ڤیێنا بەڕێکەوتبوو، بەهۆی هەڕەشەی بوونی بۆمب، بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی سۆفیا نیشتەوە و دواتریش دەسەڵاتدارانی بولگاریا لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ چەند کەسێکدا دەستپێکرد کە لەناو فرۆکەکەدا بوون. 

فڕۆکەکە لە جۆری "ئێرباس ئەی ٣٢٠" بوو و لە کاتی گەشتەکەیدا لە نزیک سنووری ڕۆمانیا، تیمی فڕۆکەوانەکە ئاماژەیان بە هەڕەشەی بوونی بۆمب لەناو فڕۆکەکەدا کردووە و، بەو هۆیەوە بڕیاریان داوە بە نائاسایی لە پایتەختی بولگاریا بنیشنەوە. لەکاتی نیشتنەوەشیدا هێزی ئاسمانیی بولگاری یاوەریی فڕۆکەکەی کرد تاوەکو بە سەلامەتی لە سۆفیا نیشتەوە. 

یەکێک لە گەشتیارە ئیسرائیلییەکان لە لێدوانێکدا بۆ "کەناڵی ١٥ی ئیسرائیلی" ئاماژەی بەوە کرد لە کاتی دابەزیندا، پێیان ڕاگەیەندراوە کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بۆ تیمی فڕۆکەکە هاتووە و پێیان وتراوە کە کەسێک بۆمبی پێیە و لەناو فڕۆکەکەدایە، بەو هۆیەوە فڕۆکەکە بەناچاری لە بولگاریا نیشتوەتەوە و پۆلیسی فڕۆکەخانەی سۆفیاش گەشتیارانی نێو فڕۆکەکەی پشکنیوە. 

لای خۆیەوە، کۆمپانیای "لۆفتهانزا" ی ئەڵمانی کە هێڵی ئاسمانیی نەمساوی سەر بەو کۆمپانیایەیە، لە ڕاگەیەندراوێکدا روونی کردەوە کە فڕۆکەکە ئێستا لەژێر پشکنیندایە و دەستبەجێ دوای تەواوبوونی پشکنینە ئەمنییەکان، گەشتیاران لە ڕێگەی گەشتێکی جێگرەوەوە بۆ شوێنی مەبەست دەگوازرێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 خولەک پێش ئێستا

    ماكرۆن: به‌ توندی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکەیەک کە گەشتیاری ئیسرائیلی تیابووە، بەهۆی هەڕەشەی بۆمبەوە لە بولگاریا نیشتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا پەیوەندی بە كۆچبەرانەوە هەیە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیكوادۆر.. خاچێك بەسەر قەشەیەكدا كەوت و گیانی لەدەست دا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوی محەمەد لە جیهاندا بەرفراوانترینە و 134 ملیۆن كەس هەڵگری ناوەكەن

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا گەورەترین هێرشی بۆ سەر كەرتی وزەی ڕووسیا ئەنجامدا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: ناڕەزایی مافێكی بنەڕەتییە، بەڵام بێ ئاژاوە و توندوتیژی

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی ڕووداوێكەوە لە بنكەیەكی سەربازی كەنەدا ژمارەیەك كەس كوژران و بریندار بوون

سەرەتا