1 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ههڵهی نوێ باجی قورستر و وێرانكهرتر دهبێت
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران هۆشداریی توند دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و، دەڵێت، هەر هەڵەیەکی نوێ بە وەڵامی جیاواز و زۆر توندتر لە جاران وەڵام دەدرێتەوە.
لە لێدوانێکدا، سەردار عەلی عەبدوڵڵایی، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕاگەیاند کە هەریەکە لە ئەمریکا و ئیسرائیل توانای جێبەجێکردنی دروشمەکانیان نییە و لە ئێستادا ڕووبەڕووی مەترسیی ڕووخان و لەناوچوون بوونەتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرۆکی ئەمریکا تووشی لەرزۆکی بووە و توانای هەستانەوەی لە شوێنی خۆی نەماوە، بۆیە پێویستە ئەمریکا بە وشیارییەکی زیاترەوە بڕیار و هەنگاوەکانی خۆی بخوێنێتەوە.
عەبدوڵڵایی هۆشداریی دا کە هەر هەڵەیەکی نوێ لەلایەن ئەمریکا و قەوارەی زایۆنیستییەوە بە وەڵامی جیاواز و زۆر توندتر لە جاران وەڵام دەدرێتەوە و، هەروەها وتیشی دەنگی تەقینەوەی داهاتوو زۆر نزیکتر، وێرانکەرتر و فراوانتر دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە