2 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا هۆشداری دهداته هاووڵاتیانی له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا لە عێراق و ڕیاز، لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشدارییان دایە هاووڵاتییانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوایان لێ کردن بەهۆی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، زۆرترین خۆپارێزی بگرنەبەر.
هەردوو باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەکانیاندا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ئێستادا لە سەرانسەری ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە جیدی ئاگاداری ڕەفتار و جووڵەکانیان بن، بەو پێیەی دۆخەکە بە شێوەیەکی بەرچاو ئاڵۆز و هەستیار بووە.
لە لایەکی ترەوە، لە ڕاگەیەندراوەکاندا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەگەرێکی زۆر هەیە بەهۆی ئەم دۆخەوە گەشتە ئاسمانییەکان هەڵوەشێنەوە، ناوچەی ئاسمانی دابخرێت و کێشە و پەککەوتن لە هاتوچۆ و گەشتکردندا دروست ببێت. بۆیە پێویستە هاووڵاتیانی ئەمریکی وریا بن و بەهۆی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە، زۆرترین خۆپارێزی بگرنەبەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە