1 کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

دانیشتنی پەرلەمانی میسر تایبەت بە بەرگری لە سعودییە بێ ئەنجام بوو

پەیام

ئەنجوومەنی نوێنەرانی میسر دانیشتنی تایبەت بە پێدانی دەسەڵات بە سوپا بۆ پاراستنی خاكی سعوودیەی بە بێ ڕاگەیاندنی هیچ ئەنجامێك بۆ سبەی دوا خست. 

بەپێی كەناڵی ئەلقاهیرە ئەخبارییە، پەڕلەمانی میسر بە سەرۆكایەتیی هشام بەدەوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و لەسەر داوای عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی دەسەڵاتی كودەتای میسر بۆ تاوتوێی پێدانی دەسەڵات بە هێزە چەكدارەكان بۆ دەستوەردانی بەرگری لە ئەگەری داواكاریی ڕیازدا، كۆبووەوە، بەڵام بێ ئاشكراكردنی ئەنجامی گفتوگۆكان دانیشتنەكە هەڵگیرا. 

پێشتریش ئەنجوومەنی بەرگریی نیشتمانی بە سەرۆكایەتیی عەبدولفەتاح سیسی بڕیاری دابوو هەموو جۆرە هاوكارییەكی پێویست پێشكەش بە سعوودیە بكرێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی خاكەكەی بێ ئەوەی سروشتی هاوكارییە سەربازییەكان ڕوون بكاتەوە، داواشی لە پەڕلەمان كرد لەسەر ئەو دۆسیەیە كۆببێتەوە و بڕیار بدات.

لە بەرانبەردا یەحیا عەلی ڕاعی، سەرۆكی پەرلەمانی سەر بە حوسییەكان لە نامەیەكی بەپەلەدا بۆ سەرۆكی پەرلەمانی میسر، هۆشداریی لە پەلكێشكردنی قاهیرە بۆ نێو جەنگەكە دا و جەختی كردەوە پێویستە میسر خۆی لە دەستوەردانی سەربازی بۆ بەرژەوەندیی ڕیاز بەدوور بگرێت كە لەگەڵ بەهاكانی ئەواندا یەك ناگرێتەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتنی پەرلەمانی میسر تایبەت بە بەرگری لە سعودییە بێ ئەنجام بوو

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری نوێی بەرگری ئێران: دوژمن بوێری ئەوەی نییە هێرشبكاتەوە سەرمان

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەحیا سینوار ئەو سەركردەیەی كە لە هێڵی پێشەوەی جەنگ شەهید بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرهەمهێنانی نەوت لە چوار كێڵگەكەی كەركووك دەگەیەنرێتە 450 هەزار بەرمیل

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرجەم پاڵێوراوەكان بۆ پۆستی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڤیتۆ كران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: چارەنووسی ئەو كەشتییانەی یاسا پێشێل دەكەن، گڕگرتنە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: میلیشیا عێراقییەكان مووچەكانیان بۆ ئێران دەنێرن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر كەشتیگەلی غەززە، ئیتاڵیا لێكۆڵینەوە لە 13 بەرپرسی ئیسرائیلی دەكات

سەرەتا