57 خولەک پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری نوێی بەرگری ئێران: دوژمن بوێری ئەوەی نییە هێرشبكاتەوە سەرمان
پەیام
پەڕلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە مهرداد ئەخلاقی كیتابچی وەك وەزیری نوێی بەرگری بەخشی و لە یەكەم لێدوانیشیدا هۆشداریی بە ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل دا.
میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران بەشێوەی ئەلیكترۆنی و بە 237 دەنگی بەڵێ لە بەرانبەر 15 دەنگی نەخێر لە كۆی 277 دەنگ، متمانەی بە مهرداد ئەخلاقی كیتابچی وەك وەزیری نوێی بەرگری بەخشی.
دەستبەكاربوونی كیتابچی دوای چەند مانگێك لە بەڕێوەبردنی كاتیی وەزارەتەكە دێت لە دوای تیرۆركردانی عەزیز نەسیرزادە، وەزیری پێشوو لە هێرشەكانی شوباتی ڕابردووی ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل.
كیتابچی پێشتر سەرۆكی ڕێكخراوی پیشەسازیی ئاسمانی بووە كە سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی سەربازی، بەتایبەت لە بواری درۆن و مووشەك دەكات.
بەپێی زانیارییەكان، وەزیری نوێی بەرگریی ئێران پلانێكی 16 خاڵیی بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی وەزارەتی بەرگری، بەهێزكردنی سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانی و نۆژەنكردنەوەی كەرتی پیشەسازیی سەربازی پێشكەشی پەڕلەمان كردووە.
لە یەكەم لێدوانی دوابەدوای بەدەستهێنانی متمانەی پەڕلەمان، وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاند: زەحمەتە دوژمن بوێریی ئەوەی هەبێت جارێكی دیكە هێرش بكاتەوە سەر ئێران. وتیشی: ئەگەر ئەمریكا و ئیسرائیل هەڵەیەكی وا بكەن بە بەرفراوانی و كتوپڕ وەڵامیان دەدەینەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە