17/10/2026 107 جار خوێنراوەتەوە

بەرهەمهێنانی نەوت لە چوار كێڵگەكەی كەركووك دەگەیەنرێتە 450 هەزار بەرمیل

پەیام

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: بەرهەمی چوار كێڵگەكەی كەركووك بۆ 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرز دەبێتەوە.

باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: پڕۆژەی پەرەپێدانی چوار كێڵگەكەی كەركووك بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای بریتیش پێترۆلیۆم (بی پی) ئامانجییەتی ئاستی بەرهەمهێنان بگەیەنێتە 450 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا و 500 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی دابین بكات. 

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوە كرد "وەزارەتەكەی ستراتیژییەكی گرنگی هەیە بۆ بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، لەگەڵ سەرنجخستنە سەر كۆتاییهێنان بە سوتاندنی گازی بەفیڕۆ چوو".

خزەیر ڕوونیكردەوە "گرێبەستی پەرەپێدانی كێڵگەكانی كەركووك، بای حەسەن، خەباز و جەمبوور واژوو كراوە و كارەكانیش دەستیان پێكردووە، هاوكات سەرپەرشتیاری كێڵگەكان لە كۆمپانیاكانی نەوت و گازی باكوورەوە بۆ دەستەیەكی هاوبەشی كارپێكردن گوێزراونەتەوە".

وەزیر جەختیشی كردەوە "ئەم هەنگاوە بازدانێكی ئابووریی لە كەركووك دروست دەكات و جگە لە ڕاهێنانی ستافی ئەندازیاری و كارگێڕیی ناوخۆیی، هەموو پڕۆژە پەیوەندیدارەكان لە ناوەوەی پارێزگاكە جێبەجێ دەكرێن".

 وەزیری نەوتی عێراق ڕایشیگەیاند: لە دەرفەتەكانی كار و دامەزراندندا، ئەولەویەت و پێشینەی سەرەكی بۆ گەنجان، ئەندازیاران و پسپۆڕانی تەكنیكی شاری كەركووك و دەوروبەری دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    ئێران هێرشی کردە سەر کوەیت و بەحرەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل.. سه‌رۆكایه‌تی كنێست كه‌ دوو عه‌ره‌بی تێدایه‌؛ ده‌سه‌ڵاته‌كانی چین؟

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ بە پشتیوانی عەرەبەکان؛ ماتان کاهانا وەک سەرۆکی کنێستی ئیسرائیل هەڵبژێدرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سوتانی سێ کەشتیی نەوتهەڵگر ڕادەگەیەنێت و ستافی کەشتییەکیش بێسەرشوێنن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ عه‌ره‌بێك وه‌ك جێگری سه‌رۆكی كنێستی ئیسرائیل هه‌ڵبژێدرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردون تێلیگرامی بلۆککرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داوا ده‌كرێت پێش وه‌رزی زستان هاوكاری بگه‌یه‌نرێته‌ لێقه‌وماوان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە كەرتی غەززە، ڕووفاتی 70 فەڵەستینی دیكە بە خاك سپێردران

سەرەتا