1 کاتژمێر پێش ئێستا 117 جار خوێنراوەتەوە

پێشبینیی دەكرێت لە 10 ڕۆژی یەكەمی مانگی داهاتوودا پەڵەی سەرتاسەری بدات

پەیام 

كۆتایی ئەم مانگە یەكەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی كوردستان دەبارێت و بە پێشبینییش كاتی پەڵەدانی گشتی دیاریی دەكرێت.

شاڵاو هیدایەت، پێشبینیكاری كەشوهەوا، ڕایگەیاند: بەگشتی ڕۆژانی داهاتوو كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و هیچ شەپۆلێكی باران لەئارادا نییە و پلەكانی گەرما جێگیرن، بەڵام پێش كۆتایی مانگ كەمێك بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی شاڵاو هیدایەت كە لە پەیجی خۆی لە تۆڕی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە "بەهۆی جێگیربوونی بەرزەپاڵەپەستۆیەكی زەبەلاح لەسەر ناوچەكانی خۆرئاوای ئەورووپا، كۆتایی ئەم مانگە بۆ سەرەتاكانی مانگی داهاتوو یەكەم شەپۆلی بەهێزی باران ڕوو دەكاتە هەرێمی كوردستان و لە مانگەكانی 11 و 12یشدا چەندین شەپۆلی بەهێزی باران و لافاو پێشبینیی دەكرێت".

شاڵاو هیدایەت، پێشبینیكاری كەشوهەوا ڕایشیگەیاند: لە كۆتایی ئەم مانگە بۆ دە ڕۆژی سەرەتای مانگی داهاتوو لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پەڵەی تەواو دەدات، لە كۆتایی ئەم مانگەش لە بەشێك لە ناوچەكان، بەتایبەت لە باكوور پەڵە دەدات.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ و سبەی كەشوهەوا جێگیر دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 34 پلە و نزمترینیش 17 پلە دەبێت لە حاجی ئۆمەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    ئامەد.. دەیان كەس بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینیی دەكرێت لە 10 ڕۆژی یەكەمی مانگی داهاتوودا پەڵەی سەرتاسەری بدات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە جێگیریی دەمێنێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیادیكردووە و گەیشتووەتە نزیکەی 11 ملیار دینار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانی کەم و هەورەبرووسکە دەست پێ دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران و هەورەبروسکە دەست پێ دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ دوو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا تێده‌په‌ڕێت، په‌رله‌مان په‌ك خراوه‌ و حكومه‌تیش پێك نه‌هێنراوه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران کرایە قیست

سەرەتا