59 خولەک پێش ئێستا
40 جار خوێنراوەتەوە
بەرزبوونەوەی دۆلار بازاڕی كڕینی ئۆتۆمبێلی لە سلێمانی سست كردووە
پەیام
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەبەرانبەر دینار، بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی لە سلێمانی و هەرێمی كوردستان سست كردووە، چونكە مامەڵەكان بە دۆلار ئەنجام دەدرێن. خاوەن پێشانگاكان ئاماژە بەوەش دەكەن كە جەنگ، گرانبوونی تێچووی گواستنەوە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز، باجی گومرگ و خەرجیی بەرهەمهێنان، هۆكاری سەرەكین لە گرانبوونی ئۆتۆمبێل و بێبازاڕیی ئێستادا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە