60 خولەک پێش ئێستا 39 جار خوێنراوەتەوە

واشنتن داوا لە ئەمریكییەكان دەكات سەردانی عێراق نەكەن چونكە پارێزراو نابن

پەیام

ئەمریكا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییەكانی لە ئەگەری ڕوودانی هێرشكردنە سەریان لە عێراق و داوایان لێ دەكات سەردانی ئەو وڵاتە نەكەن و دەشڵێت: حكوومەتی عێراق ناتوانێت بتانپارێزێت.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریی دا لە ئەگەری هێرشكردنە سەر هاووڵاتیانی لە عێراق و ئامۆژگاری هاووڵاتیانی ئەمریكای كرد  بە هەر هۆیەكەوە بێت گەشت بۆ عێراق نەكەن.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: حكومەتی عێراق توانای دابینكردنی سەلامەتی هاووڵاتیانی ئەمریكای نییە لەكاتێكدا كردەوەی توندوتیژی، یاخود ململانێی چەكداری بەشێوەیەكی كتوپڕ سەرهەڵ بدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایشیگەیاندووە كە گرووپە چەكدارەكان وەك هەڕەشەیەكن بۆ سەر ئەمریكییەكان و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە مەرجی گرتووە بەهۆی هەڕەشە مەترسیدارەكان فەرمانبەرانی حكوومی ئەمریكی لە عێراق دەبێت بەپێی پڕۆتۆكۆلی ئەمنی توند كار بكەن و بژین.

 هۆشدارییشی لە بەرزبوونەوەی ئاستی مەترسی توندوتیژی و ڕفاندن دا كە بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوە "ڕووبەڕووی هاووڵاتیانی ئەمریكا لە عێراق دەبێتەوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    واشنتن داوا لە ئەمریكییەكان دەكات سەردانی عێراق نەكەن چونكە پارێزراو نابن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرێبەستەكان دەكرێنە هەمیشەیی و 120 هەزار كەسیش بە گرێبەست دادەمەزرێن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە كەركووك و حەوت پارێزگای عێراق سبەی پشووی فەرمییە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەمساڵی هەناردەی نەوتی عێراق 37 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەتۆمەتی دزینی پارە و 80 بتڵی غاز دوو كەس لە سەڵاحەددین دەستگیركران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی هەفتەی داهاتوو سەردانی لوبنان و سووریا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ئێران بۆ ناوچەكانی باشووری عێراق دەگوازرێنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، بانكی ناوەندیی مامەڵەی لەگەڵ بانكی گەشەپێدان قەدەغەكرد

سەرەتا