58 خولەک پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

فەرەنسا.. شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانیی بژێوی دەستی پێكردەوە

پەیام

شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانیی بژێوی لە فەرەنسا دەستی پێكردەوە و هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژیان بەكار هێنا.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، پۆلیسی فەرەنسا لە شاری لیۆن گازی فرمێسكڕێژی دژی 150 خۆپیشاندەر بەكارهێنا كە هەوڵی داخستنی ڕێگایان دەدا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانیی بژێوی و خراپیی بارودۆخی خوێندنگەكان. 

بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی توندوتیژی و تاڵانكاری، وەزارەتی ناوخۆ 70 هەزار پۆلیسی لە سەرتاسەری وڵات بڵاو كردووەتەوە. 

لای خۆیەوە لۆران نۆنیێز، وەزیری ناوخۆ هۆشداری دا لەوەی ئەو بە هەوڵی ئاژاوەگێڕان ناوی برد و ڕایگەیاند: خۆپیشاندانی بزووتنەوەی "هێلەك زەردەكان" و خوێندكاران لە ناوەندە حكومییەكان قەدەغەیە، بەڵام مۆڵەت بە ڕێپێوانێكی سەندیكایی لە شوێنە گشتییەكاندا دراوە. 

هاوكات قەدەغەی هاتووچۆ لە ناوچە هەستیارەكانی پاریس، لیۆن و مارسیلیا بەردەوامە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە ئاڵۆزییەكانی هەفتەی ڕابردوودا دوو هەزار و 400 كەس دەستگیر كران و نزیكەی هەزار پۆلیسیش بریندار بوون. 

لەلایەكی دیكەوە و لەترسی تاڵانكردن، فرۆشگاكانی كەلوپەلە گرانبەهاكان و براندە جیهانییەكان ڕێوشوێنی ئەمنییان توند كردووەتەوە و شووشەی دوكانەكانیان بە تەختە داپۆشیوە و پاسەوانی زیاتریان داناوە، ژمارەیەك بازاڕیش بڕیاریان دا دەرگاكانیان بە داخراوی بهێڵنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    فەرەنسا.. شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانیی بژێوی دەستی پێكردەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەكان لە ئەوروپا بەردەوامە و دەسەڵاتداران هەوڵی كپكردنەوەی دەدەن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنتاگۆن پەیمانگاكانی كۆنفۆشیۆسی چینی خستە لیستی دامەزراوە مەترسیدارەكانەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور پێشنیازی گفتوگۆ پێشكەش بە كۆریای باكوور دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: گەمارۆكانمان ئێرانی كردووە بە دەوڵەتێكی مایەپووچبوو و شكستخواردوو

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگریی ئەمریکا: ئێران هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕەنسا خۆی بۆ گەورەترین خۆپیشاندان بە ناوی "شەممەی تووڕەیی" ئامادە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە سێ مانگدا بە گەرما 50 هەزار كەس لە ئەورووپا گیانیانلەدەستداوە

سەرەتا