1 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
گرێبەستەكان دەكرێنە هەمیشەیی و 120 هەزار كەسیش بە گرێبەست دادەمەزرێن
پەیام
سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیار لە دامەزراندنی هەمیشەیی سەرجەم گرێبەستەكان و مووچەكاری ڕۆژانە و دامەزراندنی 120 هەزار كەسی دیكەیش لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی داهاتوو دەدات.
ئەمڕۆ شەممە، بە سەرپەرشتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەئامادەبوونی محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆكوەزیران و فالح ساری وەزیری دارایی، كۆبوونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی وردەكارییەكانی بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2027 بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیران "لە میانی دیدارەكەدا زەیدی ڕێنمایی دامەزراندنی هەمیشەیی سەرجەم كرێكارانی گرێبەست و مووچەكاری ڕۆژانە، هەروەها دامەزراندنی 120 هەزار كەسی دیكەیشی بەشێوەی گرێبەست لە چوارچێوەی بودجەی 2027دا دەركرد كە بەشێوەی بە دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاكاندا دابەش بكرێت".
هەر لەو میانەیەدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕوونی كردەوە كە حكومەت كار بۆ دەستەبەركردنی بودجەی تەرخانكراوی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكات.
20ی مانگی ڕابردوو وەزیری دارایی عێراق بە فەڕمی جێكردنەوەی كارمەندانی گرێبەستی بەشێوەی هەمیشەیی لە چوارچێوەی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 ڕاگەیاند.
سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری دامەزراندنی گرێبەستەكان و مووچەكاری ڕۆژانەی لە یاسای بودجەی 2027دا دەركرد
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە