51 خولەک پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارێك دەیان فەرمانبەر لە شارۆچكەی ئەڵڵایی لە وەرگرتنی زەوی بێبەشدەكات

پەیام

بڕیارێك دەیان فەرمانبەر لە شارۆچكەی ئەڵڵایی لە وەرگرتنی زەوی بێ بەش دەكات و ئەو فەرمانبەرانە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
بەشێك لە فەرمانبەرانی شارۆچكەی ئەڵڵایی سەر بە قەزای بازیان بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایەتی دژی بڕیارێكی حكومەت لەمەڕ ئەو زەوییانەی پێشتر كڕیویانە و دواتر لە لایەن حكومەتەوە بە سوودمەند هەژمار كراون، لە بەردەم شارەوانی شارۆچكەكە گرد بوونەوە.
بەوتەی ئەو فەرمانبەرانە دەیان كەس دەبن و بەپێی ئەو بڕیارە و بەم شێوەیە لە وەرگرتنی زەوی لە لایەن حكومەتەوە بێ بەش دەبن.
لای خۆیەوە سەرۆكی شارەوانی ئەڵڵایی دەڵێت: بڕیارەكە دوای دوو ساڵ لە فرۆشتنی زەوییەكان هاتووە و دوای بەدواداچوون بۆ كێشەی زەوییەكان وەزارەتی شارەوانی پێداگر بووە لەوەی ئەو فەرمانبەرانە وەكو سوودمەند هەژماركراون و بڕیارێكی نەگۆڕە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش ١ خولەک

    گەنجانی ڕاپەڕین: دەرفەتی كارمان كەمە و خاوەنكارەكان مامەڵەیان خراپە

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆكەوانی نێوان هەرێم و عوممان ئەنجامدرا

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    بەغدا و هەرێم تائێستا لەسەر یاسای بودجە ناكۆكن و نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن

  • 51 خولەک پێش ئێستا

    بڕیارێك دەیان فەرمانبەر لە شارۆچكەی ئەڵڵایی لە وەرگرتنی زەوی بێبەشدەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەركووك.. بە گردبوونەوە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی 2019 كرایەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشنیازی حكوومەتی ڕاگوزەری 10 ساڵە هەوڵێكە بۆ بەردەوامیدان بە قۆرخكاری

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: بەمزووانە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەیدسادق.. داوای گواستنەوەی شوێنەكانی بەخێوكردنی ئاژەڵ دەكرێت

سەرەتا