59 خولەک پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
كەركووك.. بە گردبوونەوە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی 2019 كرایەوە
پەیام
ئەمڕۆ لە شاری كەركووك وەك پشتیوانیی بۆ بەردەوامیی
داواكارییەكانی جووڵانەوەی جەماوەریی تشرینی ساڵی 2019، گردبوونەوەیەك لە ساڵیادی
ئەو بۆنەیەدا بەڕێوە چوو.
بەشداربووانی گردبوونەوەكە داوای دابینكردنی هەلی
كار بۆ گەنجان و بێكاران، كەمكردنەوەی نرخی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە و چەند داوایەكی
دیكەیان ئاڕاستەی دەسەڵات كرد.
هاوكات بەشداربووانی گردبوونەوەكە نیگەرانیی قووڵی
خۆیان بەرانبەر بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەربڕی كە كاریگەریی ڕاستەوخۆی
كردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی كەلوپەل و بژێوی ڕۆژانەی هاووڵاتییان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە