58 خولەک پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق یاسای مۆڵەتی درێژخایەنی پەسەندكرد و وەرزی یاسادانانیشی درێژكردەوە

پەیام
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیازەیاسای مۆڵەتی درێژخایەنی پەسەند كرد و وەرزی یاسادانانیشی درێژ كردەوە.

ئەمڕۆ، یەكشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا پێشنیازەیاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی درێژخایەنی پەسەند كرد.
بەپێی یاساكە وەزیری تایبەتمەند، یان سەرۆكی دامەزراوەیەكی نەبەستراو بە وەزارەتەوە، یان پارێزگار، یان كەسێكی ڕاسپێردراو لەلایەن پارێزگارەوە
مافی بەخشینی مۆڵەتی ئاسایی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە فەرمانبەر هەیە و مۆڵەتەكەش دەكرێت بۆ جارێكی دیكە و بۆ پێنج ساڵی دیكە نوێ بكرێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی یاساكەدا هاتووە كە مەرجە ئەو كەسەی مۆڵەتەكە دەیگرێتەوە فەرمانبەرێك بێت ڕاژەی كردەیی لە دوو ساڵ كەمتر نەبێت، لە بەرانبەردا فەرمانبەرە مۆڵەتدراوەكە لە پێنج ساڵی یەكەمدا مافی مووچەی بنەڕەتی تەواوی هەیە، بەڵام لە دووەم مۆڵەتدا نیوەی مووچە بنەڕەتییەكەی دەبێت.
هەر لە یاساكەدا ئاماژە بەوەش دراوە كە فەرمانبەر بۆیشی هەیە مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچە بۆ ماوەی شەش مانگ وەربگرێت. سەرجەمی ئەو مۆڵەتانەش وەك ڕاژە بۆ خانەنشینی ئەژمار دەكرێن، بەمەرجێك لێبڕینی خانەنشینیی دابێت.
لەلایەكی دیكەوە، هەر لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ و لە یەكی مانگی داهاتووەوە بۆ یەكی كۆتا مانگی ساڵ درێژ كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق یاسای مۆڵەتی درێژخایەنی پەسەندكرد و وەرزی یاسادانانیشی درێژكردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داشكاندنی گەورە و بە 28 دۆلار فرۆشتووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی داوا لە توركیا دەكات كڕینی نەوتی قاچاخی هەرێم ڕابگرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر چارەنووسی پەرلەمان و دەسەڵاتەكانی حكوومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌غدا.. خۆپیشانده‌رانی تشرین داوای دادگایی بكوژی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی عێراق نزیكه‌ له‌ ئاستی پێش جه‌نگ

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە میسان خۆپیشاندەران دژی داخستنی دەروازەی شەیب ڕێگەی کۆمپانیا نەوتییەکانیان داخست

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریکا: حکوومەتی عێراق ناتوانێ ئاسایشی هاووڵاتیانی ئەمریکی بپارێزێت

سەرەتا