1 کاتژمێر پێش ئێستا
68 جار خوێنراوەتەوە
بەغدا و هەرێم تائێستا لەسەر یاسای بودجە ناكۆكن و نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن
پەیام
تائێستا حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و بەغداد
لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن و ناكۆكی سەبارەت بە ڕێژەی
نەوتی ڕۆژانە و داهاتی نێوخۆ و سیستمی ئەسیكۆدا و دەروازە سنورییەكان بەردەوامن.
بەپێی بەدواداچوونی كەناڵی پەیام عێراق سوورە لەسەرئەوەی
داواكارییەكانی جێبەجێ بكرێت و ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت گفتوگۆكان بەردەوامن
و دەكرێت هەرێم و بەغداد بگەنە ڕێككەوتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە