53 خولەک پێش ئێستا 66 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا و هەولێر لەسەر دانانی خشتەیەكی كاتی بۆ چارەسەری كێشەكان ڕێككەوتن

پەیام
شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی محسن مەندەلاوی جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری وزە لە دهۆك لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم كۆبوەوە. هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر دانانی خشتەیەكی كاتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنی نەوت و پەرەپێدانی كەرتی كارەبا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە، شاندێكی باڵای حكومەتی فیدراڵ بە سەرۆكایەتیی محسن مەندەلاوی لە پارێزگای دهۆك كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی هەرێم ئەنجامدا.
لە كۆبونەوەكەدا كە وەزیری نەوت، وەزیری كارەبا و سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكارانی عێراق ئامادەی بوون، تاوتوێی دۆسیە هاوبەشەكانی پەیوەست بە وزەی نێوان بەغدا و هەولێر كرا بە ئامانجی لێكتێگەیشتنی ستراتیژی.
بەشداربووانی كۆبوونەوەكە باسیان لە ڕێگاكانی چارەسەركردنی كێشەكانی كەرتی وزە، میكانیزمی هەناردەكردن و بە بازاڕكردنی نەوتی هەرێم و ڕێكخستنەوەی داهاتەكان بەپێی چوارچێوە دەستوری و یاساییەكان كرد، بە شێوازێك كە مافی هەموو عێراقییەكان بپارێزێت؛ هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر چالاككردنی هاوكارییەكان لە كەرتی كارەبادا كردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی ئابوریی نیشتمانی و دابینكردنی بەردەوامیی پێداویستییەكان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، "ڕێككەوتین لەسەر دیاریكردنی خشتەیەكی كاتیی ڕوون بۆ چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان و بەدواداچونی بەردەوام بۆ جێبەجێكردنیان؛ هەروەها گرنگە پلانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان هەماهەنگیی بۆ بكرێت تاوەكو پێداویستیی ناوخۆیی پڕ بكرێتەوە و داهاتی گشتی بەرز ببێتەوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 53 خولەک پێش ئێستا

    بەغدا و هەولێر لەسەر دانانی خشتەیەكی كاتی بۆ چارەسەری كێشەكان ڕێككەوتن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆكەوانی نێوان هەرێم و عوممان ئەنجامدرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغدا و هەرێم تائێستا لەسەر یاسای بودجە ناكۆكن و نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیارێك دەیان فەرمانبەر لە شارۆچكەی ئەڵڵایی لە وەرگرتنی زەوی بێبەشدەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەركووك.. بە گردبوونەوە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی 2019 كرایەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشنیازی حكوومەتی ڕاگوزەری 10 ساڵە هەوڵێكە بۆ بەردەوامیدان بە قۆرخكاری

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: بەمزووانە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەیدسادق.. داوای گواستنەوەی شوێنەكانی بەخێوكردنی ئاژەڵ دەكرێت

سەرەتا