1 کاتژمێر پێش ئێستا 67 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: بەهای دۆلار لە بازاڕدا دادەبەزێت و لە نرخی فەرمی نزیك دەبێتەوە

پەیام    

جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری ڕایگەیاند: نرخی دۆلاری هاوتەریب بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت و لە نرخی فەرمی نزیك دەبێتەوە، ڕایشیگەیاند: سبەی گوژمەیەكی دیكەی نەختینەی دۆلاری داهاتی نەوت دەگاتە بەغداد.
لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا، محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری ئاشكرای كرد كە بەهۆی متمانەی بەهێزی نێوان بەغدا و واشنتن، حكوومەتی ئەمریكا بڕیاری داوە بە ناردنی سێ ملیار دۆلاری كاش بۆ عێراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا، لە كاتێكدا لە ساڵانی ڕابردوودا بڕی دابینكردنی پارەی كاش بۆ كەمتر لە سێ ملیار دۆلار لە ساڵێكدا دابەزیبوو.

تەمیم ئاماژەی بەوە كرد "بەشەپارەی یەكەم پێنجشەممەی ڕابردوو گەیشتووە، سبەی دووشەممەش بڕی 500 ملیۆن دۆلاری دیكە دەگاتە بەغدا، ئەم بڕە زۆرەی دۆلاری داهاتی نەوتی فرۆشراو بە تەواوی كورتهێنان و خواستی ناوخۆیی پڕ دەكاتەوە".
جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی كردەوە بەرپرسیارێتیی ئەم قسانە لە ئەستۆ دەگرێت كە ڕێكارەكانی حكوومەت و بانكی ناوەندی لە پاڵ خستنەڕووی ئەو قەبارە گەورەیەی دۆلار لە بازاڕدا، دەبێتە هۆی دابەزینی حەتمیی نرخی هاوتەریب و نزیك، یان یەكسان بە نرخی فەرمی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: بەهای دۆلار لە بازاڕدا دادەبەزێت و لە نرخی فەرمی نزیك دەبێتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەبارەی نەوتی گواستراوە لە ڕێگەی بۆریی هەرێم بۆ 500 هەزار بەرمیل بەرز بووەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    "پارەی موچەی مانگی 10 دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 933 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 113 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە و زێڕیش دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 947 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 116 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

سەرەتا