پێش 2 هەفتە 367 جار خوێنراوەتەوە

"پارەی موچەی مانگی 10 دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم"

پەیام   

ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 10 دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

ڕونیشیكردووەتەوە، "موچەی فەرمانبەران لە دائیرەی بوجە تەواو بووە و بریارە بەزووترین کات بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم".

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی پارەكە 959 ملیار و 396 ملیۆن و 877 هەزار و 909  دینارە.

حكومەتی عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی خۆی تەواو كردووە لە ئێستا دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ی خانەنشینان كردووە.

پاشئەوەی بەغدا پارەی مووچە دەخاتە سەرهەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی 10 وەربگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 خولەک پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراوانکردنی پاڵاوگەی نەجەف بەرهەمهێنانی بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزدەکاتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ نزمترین ئاستی یه‌ك ساڵی ڕابردوودایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دۆلار گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاستی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندی: نزیکەی ٩٤٪ی کۆی دراو لە دەرەوەی بانکەکانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نەبیل مەڕسوومی: نەوتی کێڵگەی خورمەڵە لە هەرێم بە قاچاخ دەبرێت بۆ تورکیا و ئەفغانستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا