پێش 2 هەفتە
420 جار خوێنراوەتەوە
لە 14 پارێزگا ڕووماڵی تۆڕی كۆڕەك ڕاگیرا و كۆمپانیاكەش داوای قەرەبوو دەكات
پەیام
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی
عێراق هێڵەكانی كۆڕەك تیلیكۆمی لە 14 پارێزگا ڕاگرت، كۆمپانیاكەش دەستەكە بە سەرپێچیكردنی
بڕیاری دادگا تۆمەتبار دەكات.
بەپێی بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن
و گەیاندنی عێراق، لە ئەمڕۆوە سەرجەم هێڵەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لە بەغدای
پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگای دیكە لە خزمەتگوزاری خران.
ڕێوشوێنەكانی دەستە بۆ ڕاگرتنی تۆڕی كۆڕەك، هەرێمی كوردستانی نەگرتووەتەوە.
لە بەرانبەردا، كۆمپانیای
كۆڕەك تیلیكۆم لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا بڕیارەكەی سەرۆكی جێبەجێكاری دەستەكەی بۆ
هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنی دارایی بە نایاسایی و ستەمكارانە داناوە و دەڵێت: لە كاتێكدا
دادگای عێراق بڕیاری بە كاركردنی دەستبەجێی بە گرێبەستەكە دابوو.
كۆڕەك دەشڵێت: دەستەی
گەیاندن پابەندی حوكمی دادگا نەبووە و بە مەبەست هێڵەكانی بڕیوە و بارەگاكانی
داخستووە، بۆیە مافی یاسایی خۆمانە داوای قەرەبووی سەرجەم ئەو زیانانە بكەین كە بەر
كۆمپانیاكە و بەشداربووانی كەوتوون.
چەند ڕۆژ پێشتر بەلیغ
ئەبو كەلەل، سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاندبوو گەڕانەوەی كۆڕەك
بەستراوەتەوە بە هێنانی ئەستۆپاكی باج لە وەزارەتی دارایی و پێدانی 500 ملیار دینار
وەك قیستی یەكەمی قەرزەكانی كە لە دوو تریلیۆن دینار تێدەپەڕێت، ڕایشیگەیاند: بەو
مەرجانە ئامادەیی گرێبەستی نوێ دەبین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە