پێش 3 هەفتە 228 جار خوێنراوەتەوە

نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە و زێڕیش دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینی

پەیام

نرخی نەوتی برێنت لە سەرووی 100 دۆلارەوە ماوەتەوە و زێڕیش دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 113 دۆلارەوەیەو، نەوتی خاوی تەكساسیش بە 104.1 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە كاتی زیادبوونی مەترسییەكان دێت سەبارەت بە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشە سەربازییەكان بۆ سەر ئێران و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكەدا، كە نیگەرانیی لەبارەی پچڕانی هەناردەی وزە دروست كردووەتەوە.
لە بەرامبەردا، نرخی زێڕ بە ڕێژەی 2% دابەزینێكی دیكەی تۆمار كرد و سەرەتا سێ هەزار وز 944 دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەك تۆمار كرد و دواتریش نرخەكە بۆ سێ هەزار و 876 دۆلار زیاتر دابەزی.

ئەم نرخەی زێڕ كە تۆمار كراوە نزمترین ئاستی تۆماركراویەتی لە دوای مانگی 11ی ساڵی 2025ەوە.
بەم پێیەیش نرخی یەك كیلۆ زێڕ بە 125 هەزار و 600 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت و لە بازاڕی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش یەك مسقاڵی عەیارە 21 بە 924  هەزار دینار و یەك مسقاڵ عەیارە 18یش بە 792 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بە شێوەیەكی گشتیی و لەكاتی ئەو تەنگژە سیاسی و سەربازییانەی كە نرخی نەوت بەرز دەكەنەوە، زێڕ دادەبەزێت، بەتایبەت ئەگەر بەهای دۆلار بەهێز بێت یان سوودی بانكی زیاد بكرێت، چونكە هەردوو كاڵاكە بە دۆلاری ئەمریكی مامەڵەیان پێوە دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراوانکردنی پاڵاوگەی نەجەف بەرهەمهێنانی بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزدەکاتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ نزمترین ئاستی یه‌ك ساڵی ڕابردوودایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دۆلار گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاستی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندی: نزیکەی ٩٤٪ی کۆی دراو لە دەرەوەی بانکەکانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نەبیل مەڕسوومی: نەوتی کێڵگەی خورمەڵە لە هەرێم بە قاچاخ دەبرێت بۆ تورکیا و ئەفغانستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا