پێش 2 هەفتە 267 جار خوێنراوەتەوە

قەبارەی نەوتی گواستراوە لە ڕێگەی بۆریی هەرێم بۆ 500 هەزار بەرمیل بەرز بووەوە

پەیام  
قەبارەی نەوتی گواستراوە لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی كوردستانەوە بۆ 500 هەزار بەرمیل بەرز بووەوە.
باز ڕەئووف كەریم سەرۆكی جێبەجێكاری گرووپی كۆمپانیاكانی كار ڕایگەیاند: بڕی نەوتی خاو كە لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە دەگوازرێتەوە لە 250 هەزار بەرمیلەوە بۆ 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا زیادی كردووە.

بەپێی ئەوەی باز ڕەئووف لە پەیامێكدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)، بڵاوی كردووەتەوە "ئەگەر بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان بگاتە ئەوپەڕی توانای گواستنەوەی خۆی كە بریتییە لە یەك ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، ئەوا دەتوانرێت نزیكەی 33 لە سەدی كۆی نەوتی عێراق لە ڕێگەی ئەم بۆرییەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان بگوازرێتەوە".
جیا لەوەش، باز ڕەئووف لە پرسی غازی سروشتییشدا ڕایگەیاندووە: تۆڕی غازی سرووشتیی هەرێمی كوردستان لە گەرمیانەوە تا دهۆك بە تەواوی بەیەكەوە بەستراوەتەوە، بەمەش ڕاستەوخۆ غاز دەگەیەنێتە پاڵاوگەكانی بێجی و وێستگەكانی چارەسەركردن.
سەرۆكی جێبەجێكاری گرووپی كۆمپانیاكانی كار، ئەو هەنگاوەی بە دەستكەوتێكی گرنگ بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی وزە لە هەرێمی كوردستان داناوە.

بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان كە لە ساڵی 2010 دروست كرا، نیوە زیاتری خاوەندارێتییەكەی بۆ كۆمپانیای كار دەگەڕێتەوە كە نزیكە لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، بەشەكەی دیكەیشی هی ڕوسنەفتی ڕووسییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراوانکردنی پاڵاوگەی نەجەف بەرهەمهێنانی بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزدەکاتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ نزمترین ئاستی یه‌ك ساڵی ڕابردوودایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دۆلار گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاستی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندی: نزیکەی ٩٤٪ی کۆی دراو لە دەرەوەی بانکەکانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نەبیل مەڕسوومی: نەوتی کێڵگەی خورمەڵە لە هەرێم بە قاچاخ دەبرێت بۆ تورکیا و ئەفغانستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی گازوایل لە ئەمریکا دوای دوو مانگ بۆ خوار شەش دۆلار بۆ هەر گالۆنێک دابەزی

سەرەتا