1 کاتژمێر پێش ئێستا
147 جار خوێنراوەتەوە
ڕەوتی هەڵوێست دوو پەرلەمانتاری لە ریزەکانی دوورخستەوە
پەیام
ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند بەهۆی بەشداریی سارا موحسین و سازگار فایەق لە دانیشتنی پەرلەمان، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو دوو پەرلەمانتارەیان لە ریزەکانی خۆیان داوە.
ڕەوتی هەڵوێست لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سارا موحسین و سازگار فایەق، بە پێچەوانەی بڕیاری ڕەوتەکە، چوونەتە دانیشتنی پەرلەمان و لەبەر ئەوە، بڕیاری دوورخستنەوەیان لە ڕەوتی هەڵوێست دراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو دوو پەرلەمانتارە لە کۆی دەنگەکانیاندا، بە هەردووکیان تەنیا هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە و بە کۆتا گەیشتوونەتە پەرلەمان.
ڕەوتی هەڵوێست هەروەها ئاماژەی بە دروشمی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆی کردووە کە «تەسلیم نەبوون بەرانبەر ئەم دەسەڵاتە» بووە و پرسیاری ئەوەی خستووەتەڕوو کە چۆن ئەندامانی ڕەوتەکە ئێستا دەنگی خەڵکی ناڕازی بەدەست بهێنن، بەڵام خۆیان تەسلیمی ئەو دەسەڵاتە ببن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە