2 کاتژمێر پێش ئێستا
190 جار خوێنراوەتەوە
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێدران
پەیام
پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنێکدا بە ئامادەبوونی ٥٢ پەرلەمانتار، دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژارد و ڤالا فەرید بووە سەرۆکی پەرلەمان و جێگر و سکرتێرێکیش بۆ پەرلەمان هەڵبژێدران.
لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی کوردستان، کە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ، بە لێدانی زەنگی دانیشتن و بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی تەمەن دەستی پێ کرد سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێدران.
لە دانیشتنەکەدا کە ٥٢ پەرلەمانتار بەشدارییان کردووە کە بریتین بوون لە فراکسیۆنی پارتی، سێ پەرلەمانتار لە پێکهاتەکان، سێ پەرلەمانتاری یەکێتی، دوو پەرلەمانتار لە رەوتی هەڵوێست، سێ پەرلەمانتار لە نەوەی نوێ و، پهرلهمانتارێكی بهرهی گهل و پەرلەمانتاری سۆسیالیست بەشداری دانیشتنەکەیان کرد.
لە ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردندا، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە دیاری کرا، ڤالا فەرید، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ٥٢ دەنگ وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا، رامی نووری، پەرلەمانتاری مەسیحی لە بازنەی هەڵبژاردنی هەولێر، بە ٥٢ دەنگ وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا و هەروەها مونا نەبی قەهوەچی، پەرلەمانتاری پێکهاتەکان، بە ٥٢ دەنگ وەک سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە