1 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
كهمێكی دیكه زهنگی دانیشتنی پهرلهمان لێ دهدرێت و دیار نیه ڕێژهی یاسایی تهواو دهبێت یان نا
پەیام
دیوانی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتارانی بۆ تەواوکردنی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەم لە ئەمڕۆ بانگهێشت کردووە و، هاوکات ڕەوتی هەڵوێست و یەکگرتوو ژمارەک فراکسیۆنی دیکە بایکۆتکردنی ئەو کۆبوونەوەیەی بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند.
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، سەرجەم پەرلەمانتاران ئاگادار کراونەتەوە کە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی تشرینی دووەم، ئامادەی دانیشتنی ژمارە یەکی خولی پاییزەی ساڵی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمان بن؛ ئەوەش بە مەبەستی تەواوکردنی بڕگەکانی ئەو دانیشتنەی کە پێشتر بە کراوەیی بەجێهێڵدرابوو، تاوەکو لە کاتی دیاریکراودا ڕێکارە یاساییەکان دەستپێبکەنەوە.
بانگهێشتنامەکەی دیوانی پەرلەمان لە کاتێکدایە کە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنەرانی پێکهاتەکان داوای ئەنجامدانی دەستبەجێی دانیشتنەکەیان کردبوو بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نوێ و کاراکردنەوەی دامەزراوەی پەرلەمان. بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیەش وەک هەنگاوێکی سەرەکی دەبینرێت بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی، دەربازبوون لە بۆشایی یاسایی و دەستپێکردنی ڕێکارە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لەبەرانبەردا، ڕەوتی هەڵوێست، یەکگرتوو، هاوپەیمانی یەکێتی و نەوەی نوێ بایکۆتکردنی بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە کرد بەشداری لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا ناکەن.
بەڵام چاوەڕێی ئەوە دەکرێت ژمارەیەک پەرلەمانتار لە بڕیاری فراکسیۆن و حزبەکەیان لابدەن و بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە