2 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی یەکێتی وازی لە حزبەکەی هێنا
پەیام
هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستا لە فراکسیۆنی یەکێتی وازهێنانی خۆی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیاند و لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لەمەودا وەک پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ کار دەکات.
ئەو پەرلەمانتارە، بڵاویکردوەتەوە، لەمڕۆ بەدواوە هیچ پەیوەندییەکم بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە نەماوە و وازم لە یەکێتی هێنا.
هەروەها وتوویەتی، بەهۆی بێ وەفایی و بێ وەعدی و بێ هەڵوێستی باوەڕم نەما... لێرە بەدواوە وەکو پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ بەردەوام دەبم و هەر شتێک لە خزمەتی کوردستان و خەڵکەکەی دابێت ئەوە دەکەم.
وازهێنانی ئەو پەرلەمانتارە لە یەکێتی، لەکاتێکدایە کە هەوڵێک هەیە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن فراکسیۆنی پارتییەوە کە یەکێتی دژی ئەو هەوڵەیە و بەشدار نیە تێیدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە