2 کاتژمێر پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

بۆ گفتوگۆی پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ سێشەممە كۆدەبێتەوە

پەیام     

سەرۆكوەزیرانی عێراق دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنەكەی بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای بودجە تەرخان كرد.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند: عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیران ڕێنمایی داوە دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕۆژی سێشەممە، 10ی مانگ، تەرخان بكرێت بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2027، تاكو پەسەند بكرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.

عەبودی ڕوونی كردەوە "بودجەی 2027 پشت بە ڕێگەی بەستنەوەی تەرخانكردنی دارایی بە ئەنجامە دیاریكراوەكان دەبەستێت و هۆكارەكانی پارەداركردن بۆ پشتیوانی گەشەپێدانی ئابووری و توانای رووبەڕووبونەوەی مەترسییی و ئاڵنگارییەكان لەخۆ دەگرێت".
ئەو وتیشی: ڕێگەی گەشەپێدان و سندووقی نەوەكان، لە گرنگترین كارە لەپێشینە ستراتیجییەكانی نێو پڕۆژەی بودجە دەبن.

هەر چەندە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، بەڵام پێشتر وا ڕاگەیەنرا كە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی پڕۆژەیاسای بودجە ناكرێت، بەو پێیەی تائێستا پرسی بودجە و پشكی هەرێمی كوردستان یەكلا نەكراوەتەوە.
لە 27ی مانگی نۆ وەزارەتی دارایی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری كرد، هەر ئەو ڕۆژەش سەرۆكی ئەنجوومەنەكە كە خودی وەزیری دارایی فیدڕاڵە ڕەشنووسەكەی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ گفتوگۆی پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ سێشەممە كۆدەبێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندامانی خێزانێك لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا تەنیا یەك منداڵیان ڕزگاری بوو

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی لیترێك غازی ماڵان لە 525 دینارەوە بۆ 450 دینار دابەزی

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارەی بەرمیلێك نەوت لە عێراق تەنها یەك دەبە نەوت دەكات لە هەرێم

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 977 هەزار دینارە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەرووی 98 دۆلارەوە دەفرۆشرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ئەمساڵ زیاترلە 36 ترلیۆن دینار كورتهێنانی دارایی هەبووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 972 هەزار دینارە

سەرەتا