2 کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

پارەی بەرمیلێك نەوت لە عێراق تەنها یەك دەبە نەوت دەكات لە هەرێم

پەیام    

لە عێراق بەرمیلێك نەوت بە 30 هەزار دینار دابەشدەكرێت لە كاتێكدا لە هەرێم دەبەیەك نەوت بە 31 هەزار دینار دەستدەكەوێت.
پەیامنێری پەیام لەناو بازاڕی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دەبەیەك نەوت گەیشتووەتە 31 هەزار دینار لە كاتێكدا ئەو پارەیە لە شارەكانی دیكەی عێراق بەرمیلێك نەوتی پێ دەكڕدرێت.
وتیشی "بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوە نەوتفرۆشەكانی ناوبازاڕ دەڵێن هاوڵاتییان تەنیا پرسیاری نرخی نەوت دەكەن و بەهۆی بەرزی نرخەوە ناتوانن بیكڕن".

هۆكاری گرانی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی هەرێم بەهۆی بێ باكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمەوەیە كە بیر لە دابینكردنی نەوت بۆ هاوڵاتییان ناكاتەوە و چاوەڕێی بەغدایە نەوت بۆ هەرێم بنێرێت.
نرخی نەوتی پاڵپشتیكراو لەشارەكانی عێراق بە 30 هەزار دینارە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان زیاترلە 100 هەزار دینارە، ئەو نرخە پاڵپشتیكراوەی هەرێم ئەگەرچی زیاترلە سێ هێندەی عێراقە بەڵام لەگەڵئەوەشدا هێشتا ڕانەگەیەندراوە كە هەرێم كەی بیر لە دابەشكردنی دەكاتەوە، هەربۆیە لە ئێستادا لە بازاڕەكانی هەرێم بۆ بەرمیلێك نەوت بۆ 320 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارەی بەرمیلێك نەوت لە عێراق تەنها یەك دەبە نەوت دەكات لە هەرێم

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 977 هەزار دینارە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەرووی 98 دۆلارەوە دەفرۆشرێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: ئەمساڵ زیاترلە 36 ترلیۆن دینار كورتهێنانی دارایی هەبووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 972 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نەوت بۆ ٩٤ دۆلار دابەزی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا