1 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق پێشبینیی سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە ناوچەكە دەكات
پەیام
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی
عێراق ڕایگەیاند: دۆخی هەنووكەیی ئاماژەی بۆ ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە ناوچەكە
تێدایە.
لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ
كەناڵی جەزیرەی قەتەری، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایشیگەیاند: بەهۆی ڕاگیرانی
هەناردەكردنی نەوت لە گەرووی هورمزەوە عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی كردووە، بەڵام ئێستا
دوابەدوای گەیشتە لێكتێگەیشتنێك لەگەڵ ئێران و ئەمریكا هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە
گەرووەكە دەستی پێكردووەتەوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا،
فوئاد حسێن وتیشی: ئەمریكا بە فەڕمی داوای لە عێراق كردووە كە جگە لە دوو خاڵی
سنووری، سەرجەم خاڵەكانی دیكە لەگەڵ ئێران دابخات.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایشیگەیاند:
ئەوەشمان بە ئێران وتووە كە دۆستایەتی و هاوپەیمانێتی لەگەڵ قبووڵ دەكەین، بەڵام دەستوەردان
لە كاروباری نێوخۆیی ڕەت دەكەینەوە.
لەسەر ئاستی نێوخۆ و لەبارەی
پرسی چەكداماڵینی گرووپەكانیشەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆكی حكوومەت
لەگەڵ چوار گرووپ گەیشتووەتە ڕێك كەوتوون، عەسائیب و كەتیبەكانی سەیدوشوهەداش ڕەزامەندییان
لەسەر ڕێكخستنی چەكەكانیان داوە، بەڵام گفتوگۆ لەگەڵ بزووتنەوەی نوجەبا و حزبوڵڵا
هێشتا بەردەوامە.
ئەو وتیشی: ئەو بابەتە
پێویستە بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت، نەك بە پێكدادان و ڕووبەڕووبوونەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە