2 کاتژمێر پێش ئێستا
167 جار خوێنراوەتەوە
ئەندامانی خێزانێك لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا تەنیا یەك منداڵیان ڕزگاری بوو
پەیام
بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە
لەسەر ڕێگەی دەرەكی كەركووك ـ تكریت لەنێو ئەندامانی یەك خێزاندا تەنیا یەك منداڵ
بە زیندوویی ڕزگاری بوو.
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا
لەسەر سنووری پارێزگای كەركووك پێنج كەس كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزان بوون، گیانیان
لەدەست دا و تەنیا یەك منداڵیان بە برینداری دەرچوو.
ڕووداوەكە لە سنووری
ناحیەی ڕەشاد لە باشووری كەركووك ڕووی داوە، وەك لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت
ئۆتۆمبێلێكی تایبەت كە خێزانێكی تێدا بووە، خۆی بە بارهەڵگرێكی چیمەنتۆ و ئۆتۆمبێلێكی
دیكەی جۆری (كیا) نیساندا كێشاوە.
بەپێی زانیارییەكان، پێنج
كەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە كە ئەندامی یەك خێزانن و خێزانی پزیشكێكی
پسپۆڕییە بەناوی زێدان جاید زێدان و خەڵكی سنووری پارێزگای سەڵاحەددینن، دەستبەجێ
گیانیان لەدەست داوە و تەنیا كچێكی بچووكی
خێزانەكە لە ڕووداوەكەدا بە زیندوویی ماوەتەوە و بریندار بووە بۆ نەخۆشخانەی كەركووك
گواستراوەتەوە.
ڕێگەی نێوان كەركووك ـ
تكریت بە هۆی ئەوەی ڕووداوی هاتوچۆی زۆری تێدا ڕوو دەدات، بە یەكێك لە ڕێگە مەترسیدارەكان
لە عێراقدا دادەنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە